خرید بک لینک

ئەمڕۆ 30 ـی سەرماوەزی 2720 ـە. سبەی دووشەممە، 01 ـی بەفرانباری 2720 ڕێکەوتی 21 ـی 12 ـی 2020 کاتژمێر 13:32 بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاردەی «وەرگەڕانی زستانە - Winter Solstice» ڕوو دەدات، واتە یەکەم ڕۆژی وەرزی زستان لە نیوەگۆی باکووری هەسارەکەمان دەست پێ دەکات، ئەو ڕۆژەش درێژترین شەوی تیادایە کە ماوەکەی دەگاتە 13 کاتژمێر و 44 خولەک و 1 چرکە و ماوەی ڕۆژیش کورتترین ئاست تۆمار دەکات کە دەگاتە 10 کاتژمێر و 15 خولەک و 59 چرکە و ماوەی وەرزی زستانیش بەگشتی 88 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 35 خولەک دەبێت.

هەر لەو ڕۆژەدا بەپێی لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی لەسەر خولگەکەیدا، تیشکی خۆر ستوونی دەبێت لەسەر (خولگەی کارژۆڵە) لە نیوەگۆی باشووری زەوی، هەر بۆیە تیشکی خۆر زیاتر بەرەو نیوەگۆی باشووری زەوی دەکشێت تا دەگاتە ئاستی 23 پلە و 26 خولەک بەرەو باشوور، کە ئەمەش واتای کشانێکی زۆر دەنوێنێت لە تیشکی خور لە نیوەگۆی باکوور بەرەو باشوور، ئەو کاتە بۆ دانیشتووانی نیوەگۆی باشووری زەوی، دەستپێکی وەرزی هاوینە، واتە «وەرگەڕانی هاوینە - Summer Solstice» دەبێت.

کە واتە هۆکاری درێژبوونەوەی ماوەی شەو و ڕۆژ و دابەزینی پلەکانی گەرما لە نیوەگۆی باکووری زەوی لاربوونەوەی تیشکی خۆرە، نەوەک دوورکەوتنەوە و نزیکبوونەوەی زەوی لە خۆر، چونکە لە ڕاستیدا وەرگەڕانی زستانە لە نیوەگۆی باکووری زەویدا کاتێک ڕوو دەدات کە هەسارەکەمان لە نزیکترین خاڵدایە لەگەڵ خۆر کە بۆ ئەمساڵ دەگاتە 147 ملیۆن و 99 هەزار و 760 کیلۆمەتر، ئەمەش پێچەوانەی تەواوی بیر و بۆچوونی زۆربەی زۆری هاووڵاتییانە، بەتایبەتی ئەوانەی زانیارییان سنوودار و کەمە لە بواری فەلەکناسیدا!

جێگای ئاماژەپێدانە کە وا تەواوی دیاردەکانی هەڵگەڕانەوەی زستانە لە نیوەگۆی باکوور لە 20 و 21 یان 22 ـی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکدا ڕوو دەدات، بەڵام زۆر بەدەگمەن لە 23 ـی کانوونی یەکەمدا ڕوو دەدات، بۆیە دوایین هەڵگەڕانەوەی زستانە لە 23 ـی کانوونی یەکەمی 1903 ڕووی دا و لە 23 ـی کانونی یەکەمی 2303 ـدا دووبارە دەبێتەوە، واتە دوای 283 ساڵی دیکە. «ئەژی چەتۆ».

برچسب: نویسنده: نگار زمانی تاريخ: سه شنبه 23 دی 1399 ساعت: 14:46

صفحه بندی