خرید بک لینک

☀️

☑️ هاوین

پووشپەڕ و سەرەتای هاوینی ٢٧٢٦

لە ڕۆژژمێری کوردی و هەتاویدا یەکشەممە 21 ـی 06 ـی 2026 ڕێکەوتە لەگەڵ 31 ـی جۆزەردانی 2726 ـی کوردی دوایین ڕۆژی بەهارە و دووشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە (سەرەتای مانگی پووشپەڕ).

بەپێی پێوانە فەلەکییەکان یەکشەممە کات 11:54 خولەک لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی هاوین - June solstice» ڕوو دەدات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی زستان دەست پێ دەکات.

▪️ لەو ڕۆژەدا ماوەی ڕۆژ نزیکەی 14 کاتژمێر و 28 خولەکە و ماوەی شەویش نزیکەی 9 کاتژمێر و 32 خولەکە. هەروەها لەو ڕۆژەدا مەودای نێوان زەوی و خۆر زۆرە نەوەک کەم و دووریی نێوان زەوی و خۆر هەر بەرەو زیادبوون دەچێت تا دەگاتە دوورترین خاڵ کە بە «Aphelion» ناسراوە و ئەمەش لە ڕۆژی 15 ی پووشپەڕی 2726 دەبێت و ئەو کاتە مەودای نێوان زەوی و خۆر دەگاتە 152,087,774 کیلۆمەتر.

☑️ | @Mang_Meriwan

برچسب: نویسنده: نگار زمانی تاريخ: دوشنبه 12 مرداد 1405 ساعت: 4:32

صفحه بندی