پێشەکی بۆ ئاگاداریتان، دڵنیا بن کە هیچ هەسارۆکەیەکی گەورە لە مانگی داهاتوو یان بەم زووانە بەر گۆی زەوی ناکەوێت وەکوو لە هەندێک لە ڕاگەیاندن و پەیجەکاندا دوو ڕۆژە باسی لێوە دەکرێت.
کە واتە مانگی داهاتوو چی ڕوو دەدات؟ ڕاستیی ئەوەی ڕوو دەدات یان ڕاستیی هەواڵەکە چۆنە؟
لە کۆتاییی مانگی داهاتوو و بەوردیش لە ڕێکەوتی 29 ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ 2020 کاتژمێر 1:56 ـی دوانیوەڕۆ بەکاتی باشووری کوردستان هەسارۆکەی (52768) 1998 OR₂ کە بە مەترسیدار دادەنرێت و تیرەکەی نزیکەی 4 کیلۆمەترە و لە خولگەیەکی هێلکەیی بەدەوری خۆردا دەسووڕێتەوە بەلای هەسارەی زەویدا تێ دەپەڕێت، لە ڕاستیدا لە نزیکترین خاڵدا لەم تێپەڕبوونە نزیکەی 6.5 ملیۆن کیلۆمەتر دوور دەبێت لە زەوی کە ئەم دووریەش دەکاتە نزیکەی 16 ئەوەندەی دووریی مانگ، بۆیە بە هیچ شێوەیەک هیچ مەترسییەک درووست ناکات لەسەر زەوی و ئەگەری بەرکەوتنی بەر گۆی زەوی لەم تێپەڕبوونەدا نزیکە لە سفر. بەپێی زانیارییەکان ئەم هەسارۆکەیە لە هەموو تێپەڕبوونەکانیدا لانی کەم لەم سەدەیە هیچ مەترسییەکی نابێت بۆ سەر هەسارەکەمان.
زانیاریی زۆر وردی ئاژانسی ناسا لەبارەی نزیکبوونەوەی ئەو هەسارۆکانەی کە بە مەترسیدار دادەنرێن لە 200 ساڵی داهاتوودا.
برچسب:
نویسنده: نگار زمانی