ساڵی 2719 ـی کوردی
بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 01:28:27 بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زەوی دەگاتە یەکێ لە خاڵە هەرەناودارەکانی خۆی لە کاروانی دوورودرێژی خولانەوەی بەدەوری خۆردا، ئەویش خاڵی (هاوسەنگبوونی بەهاری) ـیە کە لە هەمان کاتدا مانای یەکسانبوونی تەواوی ماوەی نێوان شەو و ڕۆژە بۆ 12 بە 12 کاتژمێر.
ماوەیەکی زۆریشە گومان لەوەدا نەماوە کە لەکاتی خولانەوەی بەدەوری خۆردا، زەوی سێ خاڵ درووست دەکات و بریتین لە:
بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ماوەی نێوان خۆر و زەوی لە کاتی گەیشتنی بە (دووریی مامناوەند) دەگاتە 149 ملیۆن و 598 هەزار و 23 کیلۆمەتر.
هاوسەنگبوونی بەهاری یان (Vernal Equinox) لە 20 یان 21 یان 22 ـی ئاداری هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە، تیشکی خۆر تیایدا بەشێوەیەکی 100% ـی دەکەوێتە سەر (هێڵی یەکسانی)، چونکە بەپێی لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی لەسەر خولگەکەی بەدەوری خۆردا بە ئاستی 23 پلە، تیشکی خۆر هەڵبەزین و دابەزین دەکات و لاربوونەوە و ستوونبوون لەسەر هەردوو نیوەگۆکانی باکوور و باشووردا بەخۆیەوە دەبینێ، بەمەش گۆڕانکاریی بەرچاو لە پلەکانی گەرمادا سەرهەڵدەدەن و ماوەی شەو و ڕۆژ درێژبوونەوە و کورتبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
ئا بەم شێیوەیە، لە نیوەگۆی باکووردا (وەرزی بەهار) دەست پێ دەکات و لە هەمان کاتدا (یەکسانبوونی پاییزی) لە نیوەگۆی باشووردا دەست پێ دەکات، واتە لە وڵاتەکانی باشووری هێڵی کەمەری زەوی دەستپێکی پاییزە.
سەبارەت بە دانیشتووانی سەر ڕووی هەسارەکەمان، خۆر ڕێک لەسەر خاڵی جوگرافیی 90 پلەی ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێت، کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەشێوەیەکی زۆر ورد ئاڕاستەی ڕۆژهەڵات دەستنیشان بکەن، کە لە هەمان کاتدا لە هەمان خاڵی ڕۆژاواشدا ئاوا دەبێت و هەمان سوودی هەیە بۆ دۆزینەوەی وردی ئاڕاستەی ڕۆژاوا.
بۆ ئێمەی گەلی کورد و بەشێکی زۆری دیکەی نەتەوەکانی جیهان، بە جیاوازیی کلتوور و دابونەریتەکانیان، لە ڕۆژی 21 ـی ئاداری هەموو ساڵێک دەبێتە ئاهەنگی دەستپێکی وەرزی بەهار و بێگومانیش لای خۆشمان بە (نەورۆز) ناسراوە.
برچسب:
نویسنده: نگار زمانی