خرید بک لینک

دەتەوێت باران ببارێت، بەڵام ئاسمان نەگرمێنێت؟ هەموو لایەک سەوز بنوێنێت، وەلێ هیچ تۆوێک نەپووکێتەوە؟ دایکان منداڵیان ببێت، بەڵام ژان نەیانگرێت؟ واتە دەتەوێت بازنەی فراوانی چەرخی فەلەک و ڕێسا پڕ لە دانایییەکەی، بەگوێرەی ئەندازەکەی تۆ بجوولێتەوە!

نەخێر، نەخێر! تۆ نەهاتوویت بۆ ئەم جیهانە تا تەنها ڕابوێریت و لەبەر خاتری هەوا و ئارەزووەکانت بژیت، بەڵکوو لەپێناو دەرکەوتنی توانا و لێهاتنە مرۆیییەکانت و چرۆکردن و سەوزبوونی ئەو بەها بڵندانەی کە لە ماهییەتتدایە ڕەوانە کراویت و نێردراویت تا ناخت ڕووناک ببێتەوە و ئەرکی ئاوێنەیەک بگریتە ئەستۆ لە بەرانبەر خوای گەورەدا.

هەر بۆیە جار لە دوای جار دەخرێیتە ناو مەنجەڵە گەرمەکانەوە و فڵچە زبرە بزماراساکان دەتپڕووکێنن و چەندین بار دەهەژێنرێیت و ڕادەوشێنرێیت!

ڕێگا ئەمەیە، ڕێسا ئەمەیە، ئەوانی تر هەمووی هەوا و ئارەزوو و خەڵەتانە!

  • وَ لَا تَهِنُوا۟ وَ لَا تَحۡزَنُوا۟ وَ أَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِینَ
  • خاو مەبنەوە و خەم مەخۆن، ئەگەر باوەڕدار بن بێگومان سەرکەوتوون

ئەمەیە مەڵهەم بۆ دڵەکان، هەر ئەمەیە نەفەسی ژیانبەخش.

برچسب: نویسنده: نگار زمانی تاريخ: پنجشنبه 26 ارديبهشت 1398 ساعت: 22:26

صفحه بندی