خرید بک لینک

بە ئاھ و ناڵە مەشغووڵم لە نەغمەی ساز و تارم چی
ئەسیری میحنەت و دەردم لە سەیری نەوبەهارم چی

بەبێ سایەی وجوودی تۆ، کە سەرمایەی حەیاتم بوو
لە سایە و سێبەری شمشاد و سەروی جۆیبارم چی

لە لەوحی سینەما، تا قامەتی ئەلفت خەیاڵم بێ
لە "فێ و ڕێ و شین"ـی مەنزڵی بێیاروتارم چی

کە بۆ من دەردی دووری ئافەتی ڕۆح و سەروماڵە
لە شۆر و لۆمە و فیتنەی زەمانە و ڕۆژگارم چی

بە پیری دڵشکستی تەکیەگاهی چۆڵی "پیران"ـم
لە زیکری پیری هەورامان و بەحسی شالیارم چی

کە من غەرقی زرێباری غەمی تۆ بم لە بێلوودا
لە ناڵە و شیوەن و دەرد و غەمی ئەغیار و یارم چی

برچسب: نویسنده: نگار زمانی تاريخ: پنجشنبه 26 ارديبهشت 1398 ساعت: 22:26

صفحه بندی