خرید بک لینک

سبەی شەممە 22 ـی 12 ـی 2018 کاتژمێر 01:53 خولەک بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نیوەگۆی باکووری زەویدا سەرەتای وەرزی زستانە؛ واتە 01 ـی بەفرانباری 2718.

بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان ڕۆژی شەممە کاتژمێر 01:53 خولەکی بەیانی دیاردەی «وەرگەڕانی زستانە - Winter Solstice» ڕوو دەدات. واتە یەکەم ڕۆژی وەرزی زستان لە نیوەگۆی باکووری هەسارەکەمانە و بە درێژترین شەوی ساڵ دەژمێردرێت و تیایدا ماوەی شەو دەگاتە 13 کاتژمێر و 44 خولەک و 1 چرکە و ماوەی ڕۆژیش کورتترین ئاست تۆمار دەکات کە دەگاتە 10 کاتژمێر و 15 خولەک و 59 چرکە.

لەم ڕۆژەدا بەپێی لاریی گۆشەی خولانەوەی تەوەری زەوی لەسەر تەوەری کەمەریدا، تیشکی خۆر ستوونی دەبێت لەسەر «خولگەی قڕژاڵ» لە نیوەگۆی باشووری زەوی، هەر بۆیە تیشکی خۆر زیاتر بەرەو نیوەگۆی باشووری زەوی دەکشێ تا دەگاتە ئاستی 23 پلە و 26 خولەک بەرەو باشوور، کە ئەمەش واتای کشانێکی زۆر دەنوێنێ لە تیشکی خور لە نیوەگۆی باکوور بەرەو باشوور، ئەو کاتە بۆ دانیشتوانی نیوەگۆی باشووری زەوی، دەستپێکی وەرزی هاوینە، واتە «وەرگەڕانی هاوینە - Summer Solstice» دەبێت.

وەرگەڕانی <strong>زستان</strong>ە

کە واتە هۆکاری درێژبوونەوەی ماوەی شەو و ڕۆژ و دابەزینی پلەکانی گەرما لە نیوەگۆی باکووری زەوی هۆکارەکەی بۆ لاربوونەوەی تیشکی خۆرەوەیە، نەوەک دوورکەوتنەوە و نزیکبونەوەی زەوی لە خۆر، چونکە لە ڕاستیدا وەرگەڕانی زستانە لە نیوگۆی باکووری زەویدا کاتێک ڕوو دەدات کە هەسارەکەمان لە نزیکترین خاڵدایە لە خۆر! لە هاوینیشدا لە دوورترین خاڵدایە. لە هەمان کاتدا ئەو ناوچانەی دەکەونە نێو بازنەی جەمسەری باکوور لە هێڵە پانییە بەرزەکان، خۆر یەگجار زۆر زیاتر لە ئاسمانیان دوور دەکەوێتەوە و تا وای لێ دێت خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ لەو ناوچانەدا نابینرێت! بەڵام بەپێچەوانەوە، لە ناوچەکانی نێو بازنەی جەمسەری باشووردا خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ هەڵدێت و لە کاتی ئاوابوونیدا لەسەر ئاسۆی ڕۆژاوا دەبێ و پاشان بۆ باکووری ڕۆژاوا و ئینجا باکوور و پاشان بۆ باکووری ڕۆژهەڵات و ئینجا دووبارە لە ڕۆژهەڵاتدا بەرز دەبێتەوە بۆ ناوەڕاستی ئاسمان.

برچسب: نویسنده: نگار زمانی تاريخ: شنبه 25 اسفند 1397 ساعت: 10:12

صفحه بندی