خرید بک لینک
  1. بۆ چی تەنیا یەک دیوی مانگ دەبینین؟
  2. مانگیش وەکوو گۆی زەوی بەدەوری خۆیدا دەخولیتەوە، کە واتە بۆ دیوەکەی تری دەرناکەوێت؟
  • شیکردنەوەیەکی سادە و کورت

مرۆڤ بەدرێژاییی بوونی لەسەر ڕووی زەوی کاتێک تەماشای مانگی کردووە تەنیا یەک ڕوویی بینیوە، هۆکارەکە بەکورتی ئەوەیە کە ماوەی سووڕانەوەی یەک خولی مانگ لە خولگەکەی بەدەوری گۆی زەوی بەتەواوی یەکسانە بە ماوەی یەک جار خولانەوەی مانگ بەدەوری تەوەرەکەی خۆیدا. هەردوو ماوەکە بەوردی بۆ ئێمە لەسەر زەوی 29.5 ڕۆژە. ئەگەر لە دەرەوەی مانگ یان زەویش (لە شوێنێکی وەستا) چاودێریی ئەو سووڕانەوانە بکرێت ئەوا بەوردی یەکسانە بە 27.3 ڕۆژ.

بەڵام بۆ وایە؟ ئایا ئەمە ڕێکەوتە یان هۆکارێک هەبووە بۆ ئەمە؟

بەڵێ هۆکارێک هەیە بۆ ئەمە، ئەویش بەهێزی و زۆریی هێزی کێشکردنی گۆی زەوییە بەبەراورد بە هێزی کێشکردنی مانگ. دیاردەکە پێی دەوترێت «بەندکردنی مانگ لەلایەن گۆی زەوییەوە»

واتە زەوی لە ڕێگەی هێزی کێشکردنیەوە مانگی بەند کردووە لای خۆی. گۆی زەوی خولانەوەی مانگی بەدەوری خۆی بەشێوەیەک سنووردار کردووە وەکوو ئەوەیە مانگ بەدەوری خۆی نەسووڕێتەوە. ئەو خولانەوەیە کە مانگ هەیەتی بەدەوری خۆیدا تەنیا لەبەر ئەوەیە مانگ بەدەوری گۆی زەویدا دەسووڕێتەوە، هەر لەبەر ئەمە ئەگەر یەکێک لەسەر ڕووی ئەم دیوەی مانگ بێت و تەماشای ئاسمان بکات، ئەوا بەبەردەوامی گۆی زەوی دەبینێت لە بازنەیەکی بچووکی ئاسمان.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەر لە چەند ملیار ساڵیک خولانەوەی مانگ بەدەوری تەوەری خۆی زۆر خێراتر بووە لە ئێستا، تاوەکوو وردەوردە بەهۆی هێزی کێشکردنی زەوی خێرایییەکەی کەم بۆتەوە. خێرایییەکەی لە کۆتاییدا گەیشتووە بە ئاستێک ماوەکەی یەکسان بووە بە ماوەی سووڕانەوەی مانگ بەدەوری گۆی زەوی، واتە خێرایییەکەی گەیشتووە بەو ئاستەی مانگ هەموو کاتێک هەمان یەک دیوی، ڕووی لە زەوی بووە و بەند بووە لەم بارودۆخە. لەمەودواش هەر وا دەبێت چونکە هێزی کێشکردنی زەوی، مانگی لەو ئاستە ڕاگرتووە.


لەم وێنەیەدا بەشێوەی کاریکاتێر ئەمە ڕوون کراوەتەوە. هەروەک لە وێنەکەدا دیارە گۆی زەوی ناهێڵێت مانگ بەدەوری خۆیدا بسووڕێتەوە کاتێک بەدەوری گۆی زەویدا دەسووڕێتەوە.
کاریکاتێری مانگ و زەوی

وێنەی دیوە نەبینراوەکە [ڕاست] و دیوە بینراوەکەی مانگ [چەپ]لای چەپ: دیوە بینراوەکەی مانگ | لای ڕاست دیوە نەبیراوەکەی مانگ

برچسب: نویسنده: نگار زمانی تاريخ: شنبه 25 اسفند 1397 ساعت: 10:12

صفحه بندی