ئەحمەدی شاملوو لە بیرەوەرییەکانیا ئەگێڕێتەوە: پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357 (1978 ـی زایینی) بەهۆی دۆستایەتی و نزیکییەکەوە کە لەگەل ژان پۆل سارتەر، نووسەر و بیرمەندی فەڕەنسییەوە بووم، نامەیەکم بۆ نووسی و بە حەماسەوە باسی ئەو سەرکەوتنە و ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتیم کرد. لە ئاخریشەوە گلەییم لێ کرد کە بۆ چی بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە مزنەوە پیرۆزباییی نەکردووە.
شاملوو لە درێژەدا ئەڵێت سارتەری مەزن وڵامێکی دامەوە کە پاش ئەو هەموو ساڵە هێشتا لە مێشکما ئەزرینگێتەوە. سارتەر نووسیبووی: تۆ چۆن ڕاپەڕینێک کە سەرۆکەکەی ئاخووندە و بەتەمای دامەزراندنی ڕژێمی ئایینین، بە شۆڕش ناو ئەبەی؟ شۆڕش واتە بازهەڵدان بەرەو پێش و پێشکەوتن، ئێوە بەرەوپاش گەڕاونەتەوە و ئەوە نابێتە شۆڕشکردن...
سارتەر لە درێژەدا ئەڵێت: ئێوە لە داهاتوودا ناچار ئەبن بۆ شۆڕشی ڕاستەقینە بڕژێنە سەر شەقام و ئەوەش دەبێتە شۆڕشێک وەک ڕینسانسی ئەورووپا کە جیاکردنەوەی ئایینە لە دەسەڵات کە بەداخەوە هیچ زمانێک جگە لە شۆڕش دەرەقەتی نایەت.
برچسب:
نویسنده: نگار زمانی