خرید بک لینک

بەپێی پێوانە فەلەکییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 30 ـی 09 ـی 2717 - 21 ـی 12 ـی 2017 کات 19:58 خولەک بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تیشکی خۆر بەشێوەی ستوونی دەبێت لەسەر "خولگەی گیسک" لە نیوەگۆی باشووری زەویدا، بۆیە لە نیوەگۆی باکووردا ماوەی ڕۆژ دەگاتە کورتترین ئاستی خۆی و بەپێچەوانەوە لە وڵاتانی نیوەگۆی باشوور لە هەمان کاتدا دەبێتە درێژترین ماوەی ڕۆژ.

سەبارەت بە نیوەگۆی باکوور، ئەو دیاردەیە ناسراوە بە "وەرگەڕانی زستانە - Winter Solstice" و تێیدا خۆر دەگاتە نزمترین ئاستی خۆی لە ئاسمانی نیوەگۆی باکووردا، بەپێچەوانەی نیوەگۆی باشوور کە دیاردەکە ناسراوە بە "وەرگەڕانی هاوینە - Summer Solstice" و خۆر تێیدا دەگاتە بەرزترین ئاست لە ئاسمان و لە کاتی نیوەڕۆدا.

درێژیی ماوەی وەرزی 1 ئەمساڵ دەگاتە 2 مانگ و 27 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 42 خولەک و 21 چرکە، هەروەها لەو ڕۆژەشدا واتە21 ـی 12 ـی 2017 ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە نزیکترین خاڵ «نەوەک دوورترین وەک وا دەزانرێت» کە 147 ملیۆن و 159 هەزار و 473 کیلۆمەتر دەبێ. ئەو گۆڕانکارییەی ڕوو دەدات لە پلەکانی گەرما و "وەرگەڕانی زستانە و هاوینە" ـدا دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تیشکی خۆر لەسەر ڕووی زەوی نەوەک دووری یان نزیکی لە خۆرەوە.

نووسراوە لە چهارشنبه ۲۹ آذر ۱۳۹۶ کاتژمێر 22:32 بەدەستی☀عیمران حسەینی☀|

برچسب: نویسنده: نگار زمانی تاريخ: چهارشنبه 18 بهمن 1396 ساعت: 17:33

صفحه بندی