دوای 150 ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 11 ـی 11 ـی 2717 [31 ـی 01 ـی 2018] هاوکات سێ 1ى فەلەكى بەدى دەكرێت: مانگگیرانى زەبەلاحی تەواو و مانگى شین و مانگی خوێنین. [Super Blue Blood Moon lunar eclipse] ئەمەش ئینگلیزییەکەی.
ئەم مانگگیرانە لە وڵاتانی ئەمریكای باكوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئوسترالیا و زەریای هێمن ڕوو دەدات. لە كوردستان لەگەڵ دەركەوتنی مانگ لە ئاسۆدا دیاردەكە بەدی دەكرێت و دەتوانین به مانگگیرانی ناتەواو ناوی ببەین. ئەم دیاردەیە كاتژمێر 19:36 خولەک بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كۆتاییی پێ دێت.
مانگى شین یان Blue Moon واتە لە ماوەی مانگێکی زایینیدا [31 ڕۆژ یان مانگێکی ڕۆژژمێری] دوو جار مانگ ببێتە تابان (مانگەشەو یان مانگی شەوی چواردە)؛ ئەمەش لە 01 ـی 01 ـی 2018 بەدى كرا و لە 31 ـی 01 ـی 2018 دووبارە دەبێت بە مانگی تابان؛ كە وایە مانگى شین مەبەست ڕەنگەكەى نییە بەڵكوو نازناوەكەیەتی.
مانگی زەبەلاح یان Super Moon واتە مانگ لەکاتی مانگگیرانەکەدا لە خولگەکەی خۆیدا لە نزیکی زەویدا تێ دەپەڕێت کە سبەینێ مەوداکەی نزیک بە 360.000 کیلۆمەترە و مانگ بەڕێژەی 14 ٪ گەورەتر دەکەوێتە بەر چاو.
مانگی خوێنین یان Blood Moon واتە مانگ بەتەواوی دەکەوێتەوە تاریکیی سێبەری زەوی.
ئەم دیاردەیەش (مانگگیران و مانگى شین و مانگی خوێنین) بەیەكەوە لە 31 ـی 12 ـی 2028 و لە 31 ـی 01 ـی 2037 دووبارە دەبێتەوە و دوایین جاریش لە 31 ـی 12 ـی 2009 ڕووی داوە.
نووسراوە لە سه شنبه ۱۰ بهمن ۱۳۹۶ کاتژمێر 22:7 بەدەستی☀عیمران حسەینی☀|
برچسب:
نویسنده: نگار زمانی