دیاردەیەکی سەرنجڕاکێش کە لەم ئێوارەیەدا ڕوو دەدات 1ی تەواو (Total Lunar Eclipse) ـە؛ بەڵام بەداخەوە لەبەر شوێنگەی جوگرافی و کاتەکەی بەنیسبەت هەرێمی 1دا، ئەم جارەیان ناتوانین تەواوی دیاردەکە لە دەستپێک تاوەکوو کۆتایی ببینین، تەنیا دوو قۆناغی کۆتاییی دیاردەکە نەبێت کە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
کات 13:51:13 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانگ دەچێتە ناو ناوچەی نیمچەسێبەر (Penumbra) ـی فراوانی زەوی و هەرگیز لە کوردستاندا نابینرێت، چونکە ئەو کاتە مانگ لەژێرەوەی ئاسۆیە.
کات 14:48:27 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانگگیرانی نیمچەیی (Partial Eclipse) دەست پێ دەکات؛ بەڵام هەرگیز لە کوردستاندا نابینرێت، چونکە ئەو کاتە مانگ هێشتا لەژێرەوەی ئاسۆیە.
کات 15:51:47 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانگگیرانی تەواو (Full Eclipse) دەست پێ دەکات؛ بەڵام هەرگیز لە کوردستاندا نابینرێت، چونکە ئەو کاتە مانگ هێشتا لەژێرەوەی ئاسۆی ڕۆژهەڵاتە.
کات 16:29:51 بەکاتی هەرێمی کوردستان، بەرزترین ئاستی مانگگیرانی تەواو دەبێت (Maximum Full Eclipse)؛ بەڵام هەرگیز لە کوردستاندا نابینرێت، چونکە ئەو کاتە مانگ هێشتا لەژێرەوەی ئاسۆی ڕۆژهەڵاتە.
کات 17:07:51 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانگگیرانی تەواو کۆتاییی پێ دێت؛ بەڵام هەرگیز لە کوردستاندا نابینرێت، چونکە ئەو کاتە مانگ هێشتا لەژێرەوەی ئاسۆی ڕۆژهەڵاتە. لێرە بەدواوە مانگگیرانی نیمچەیی دەبینین.
کات 18:11:11 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانگگیرانی نیمچەیی کۆتاییی پێ دێت و لە کوردستاندا دەبینرێت.
کات 19:08:29 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانگگیرانی نیمچەسێبەری (Penumbral Elise) کۆتاییی پێ دێت و ئەم قۆناغەش لە هەرێمی کوردستاندا دەبینرێت.
نووسراوە لە چهارشنبه ۱۱ بهمن ۱۳۹۶ کاتژمێر 10:41 بەدەستی☀عیمران حسەینی☀|
برچسب:
نویسنده: نگار زمانی