خرید بک لینک

✓ کامیل

من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە دەچم
عەقڵ ئەڵێ نا قەسەبەی شۆڕشی مەستانە نەچی

من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە دەچم
ئەو دەڵێ نا ڕەشە جێ ڕاوگەیی شەیتانە نەچی

من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە دەچم
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێکچووە وێرانە نەچی

من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە دەچم
ئەو دەڵێ نا زەدەیی پەنجەیی پەریانە نەچی

من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە دەچم
ئەو دەڵێ جێ تەماعی چاوی حەسوودانە نەچی

من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم
ئەو دەڵێ کونکونە جێگەی سەرەپەیکانە نەچی

لەم هەموو چوون و نەچوونە سەری سوڕ ما [کامیل]
من دەڵێم جوانە بچم ئەو دەڵێ وا جوانە نەچی

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

نووسراوە لە پنجشنبه ۱۲ اسفند ۱۳۹۵ کاتژمێر 22:15 بەدەستی☀شازده کوچولو☀|

برچسب: نویسنده: نگار زمانی تاريخ: پنجشنبه 19 مرداد 1396 ساعت: 9:38

صفحه بندی