خرید بک لینک

کاتی زانستیی دەسپێکردنی ساڵی نوێی هەتاوی – کوردی کاتژمێر "40 : '58 : 13 (به کاتی تاران) ڕۆژی دووشەممە 30 / 12 / 2716 کاتێکه که خۆر له نیوگۆی باشووری به‌ره‌و نیوگۆی باکووری به‌سه‌ر هێڵی ئیستوادا تێ ده‌په‌ڕێ. به‌م جۆره ساڵ ده‌گۆڕێ بۆ ساڵی نوێ و نه‌ورۆز ده‌ست پێ ده‌کات.

جا ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانه بەر له نیوه‌ڕۆ بێت، ئه‌و ڕۆژه ده‌بێته یه‌که‌م ڕۆژی ساڵ واته 1ـی نه‌ورۆز. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نیوه‌ڕۆ یان دوای نیوه‌ڕۆ بێت، ڕۆژی دواتر ده‌بێته یه‌که‌م ڕۆژی سه‌ری ساڵ. [وەکوو ئەمساڵ کە دووشەممە گۆڕانەکە ڕوو دەدات و سێشەممە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێیە.]

● سەرنج: له‌و کاته‌دا به‌هار له نیوگۆی باکووریی زه‌وی ده‌ست پێ ده‌کات و له نیوگۆی باشووریی زه‌ویدا پاییز ده‌ست پێ ده‌کات.

هه‌ر ساڵێک 12 مانگه، شه‌ش مانگی یه‌که‌می 31 ڕۆژه و پێنج مانگی دووه‌م 30 ڕۆژه و دوایین مانگ ئه‌گه‌ر ئه‌و ساڵه ساڵی پڕ بێت [کبیسە] 30 ڕۆژه، ئه‌گینا 29 ڕۆژه.

ساڵی 1ـی ڕۆژژمێری كوردی ئه‌و ساڵه‌یه كه ئیمپراتۆریی مه‌زنی ماد له‌لایه‌ن ((دیاكۆ))ـوه دامه‌زرا. ئه‌ویش 700 ساڵ پێش له زایین بوو.

له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباددا ناوی مانگه‌كان كران به كوردی كه بریتین له:
✓ به‌هار: 1 - خاكه‌لێوه 2 - بانه‌مه‌ڕ 3 - جۆزه‌ردان
✓ هاوین: 4 - پووشپه‌ڕ 5 - گه‌لاوێژ 6 - خه‌رمانان
✓ پاییز: 7 - ڕه‌زبه‌ر 8 - خه‌زه‌ڵوه‌ر 9 - سه‌رماوه‌ز
✓ زستان: 10 - به‌فرانبار 11 - ڕێبه‌ندان 12 - ڕه‌شه‌مه

● سه‌رنج: به خاكه‌لێوه، (نه‌ورۆز) و به بانه‌مه‌ڕ، (گوڵان) و به خه‌زه‌ڵوه‌ر، (گه‌ڵاڕێزان)یش ده‌وترێت.
● سپاس بۆ کاک دیاکۆ هاشمی


نیشانەکان: ساڵی 2717 ـی کوردی

نووسراوە لە دوشنبه ۳۰ اسفند ۱۳۹۵ کاتژمێر 13:58 بەدەستی☀شازده کوچولو☀|

برچسب: نویسنده: نگار زمانی تاريخ: پنجشنبه 19 مرداد 1396 ساعت: 9:38

صفحه بندی